ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی ریال مەدرید ئامادەنیە یاری بۆ بارسێلۆنا بکات

یاریگا
دانی سێبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە بکات و هەمیشە ئارەزووی ئەوە بووە مێرنگی پێشەنگ بێت لە بەدەست هێنانی ناسناوەکان.

لە چاوپێکەونێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانە بارسێلۆنا دەڵێت ” من یاریزانی ریال مەدریدم و هیچ کاتێکیش بیرم لەوە نەکردووەتەوە درێسی یانەی رکابەر واتە بارسێلۆنا بپۆشم، هەر لە منداڵیەوە هاندەری شایانەکان بووم و هەمیشە ئاواتە خوازیشم ئەو یانەیە هەموو ناسناوەکان بەدەست بێنێت ”.

سێبایۆس لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە و دوو ساڵ لەمەوبەر بە شێوەی کاتی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی کردووە و ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی هات و دەگەڕێتەوە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button