خوله‌کانی دیکە

دوو یاریزانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید تووشی پێکانێکی قورس بوون

یاریگا
یارییەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ ئەمڕۆ دەستیان پێکرد و هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئیسپانیا لە یەکەم یاری خۆی لە کۆمەڵەی یەکەم رووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی میسڕ بویەوە و یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوو و بێجگە لەمەش دوو یاریزانی لارۆخا تووشی پێکانێکی قورس بوون.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە سەرەتا لە خولەکی 22 ئۆسکار مینگوێزا بەرگریکاری هەڵبژاردەکەیان یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و نەیتوانی بەردەوام بێت، دواتر لە خولەکی 46 ئەمجارەیان دانی سێبایۆسی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدیش بەهەمان شێوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی لە یاری کردن بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە وادەی دوور کەوتنەوەی هەردوو یاریزانی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە ئەو دوو یاریزانە بەهۆی قورسی پێکانەکەیان بەشداری یاری داهاتوو نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button