ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە ناکاتەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە تاوەکو ساڵێکی دیکە راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک نەکات و دوای ئەو ماوەیەش داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

سێرخیۆ ڤالێنتین لە رادیۆی ئیسپانیا ئاشكرای کردووە کە راهێنەرەکەی پێشووی شایانەکان بریاریداوە بۆ ماوەی ساڵێک راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک نەکات، مەبەستیشی ئەوەیە تا ئەو کاتە چاوەڕێ چارەنوسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات و دەیەوێت لە دوای یۆرۆی 2020 ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی داهاتوو وەرگرێت.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکراشی کردووە کە زیزۆ ئەگەر لە دوای یۆرۆش نەتوانێت ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەرگرێت، ئەوا چاوەڕێ دەکات دوای مۆندیالی 2022 ئەم ئەرکە وەرگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button