ئینگلتەرا

نیوکاسڵ ١٠ یاریزانی بەڕێکرد

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ یونایتد رایگەیاند گرێبەستی ١٠ یاریزانی هەڵوەشاندووەتەوە.

لە ئێستادا لە پریمەرلیگ هەڵمەتێکی گەورەی یانەکان هەیە بەبەڕێکردنی ئەو یاریزانانەی چیتر خزمەتی یانەکە ناکەن. نیوکاسڵ لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند گرێبەستی ١٠ یاریزان هەڵوەشاتەوە ئاندی کارۆڵ، کریستیان ئاتسو، ئۆلیڤەر واڵتس.

بەگوێرەی رۆژنامەی سەن،  مایك ئاشلی سەرۆکی نیوکاسڵیش بەنیازە یانەکەی بفرۆشێت بە بازرگانە سعودییەکان بەرامبەر بە ٣٠٠ ملیۆن پاوەند.

نیوکاسڵ لە وەرزی رابردوودا لە پلەی ١٢هەمینی پریمەرلیگ هات و ئەمەش لە ئاستی خواستەکانی یانەکەدا نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button