خوله‌کانی دیکە

دی برۆین نەشتەگەری بۆ کراوە

یاریگا
کیڤن دی برۆین، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی تووشی بووە، نەشتەرگەری کردووە و بەم زووانەش پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە دەکات.

رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا پشت راستی دەکاتەوە، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەکەی بەهۆی ئەو پێکانەی لە چاویدا تووشی بووە لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی، بەناچاری نەشتەرگەری کردووە، بەڵام چاوەڕێ دەکەن دوو شەممەی ئەم هەفتەیە پەیوەندیان پێوە بکات و دواتر بارودۆخی هەڵدەسەنگێنن.

راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دڵنیایی دەداتە هاندەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، دی برۆین هیچ کێشەیەکی نابێت و بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button