ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناکۆکییەکانی تێڤێز و ریکێڵمی بە رۆیشتنی تێڤێز کۆتایی هات

یاریگا-کارلۆس تێڤێز بۆ سێهەم جار لە ژیانیدا یانەی بوکا جونیۆرزی جێهێشت پاش ئەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ خوان رۆما ریکێڵمی سەرۆکی یانەکە گەیشتە لوتکە.

بەگوێرەی میرۆر، بەرپرسانی بۆکا زۆر هەوڵیانداوە کێشەکانی نێوان دوو ئەستێرە مێژووییەکەی تانگۆ چارەسەربکەن بەڵام بێ هوودە بووە، سەرەنجام بە رۆیشتنی تێڤێز کۆتایی هات.

کارلۆس لە لێدوانێکدا وتی “ئەمە یەکێکە لە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانم بەڵام ئەمە باشترین بڕیارە لەم بارودۆخەدا، لە بۆکا دەبێت هەمیشە بە رێژەی ١٢٠٪ ئامادەبیت بەڵام لەرێی دەروونییەوە  باش نین و باشیش نابم.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، تێڤێز دوای مردنی باوکی بەر لە سێ مانگ پشووی درێژی وەردەگرت بۆ کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەکەییی و ئاستی بە تەواوی دابەزی بوو.  یاریزانە بە ئەزموونە ٣٧ ساڵەکە وتیشی کەوا لە ئەرجەنتین یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکە ناکەتەوە بەڵام واز لە یاریکردن ناهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button