ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: باشترین یاریزانی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2020/2021 دەستنیشانكرا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕۆبن دیازی بەرگریكاری مانچێستەر سیتی وەك باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2020/2021 دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان كیڤن دی برۆین و ڕۆبن دیاز و برۆنۆ فێرناندێز و محەمەد سەڵاح و هاری كەین و سۆتچیك و جاك گریلیش كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتەكەیان دەكرد دواجار بەرگریكارەكەی سیتیزن خەڵاتەكەی بردەوە.

هاوینی ڕابردوو بەرگریكارە پورتوگالیەكە لە بەنفیكاوە بە بڕی 68 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی مان سیتیەوە كرد.

لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ڕۆبن دیاز بەشداری لە 50 یاریدا كردووە و گۆڵێكی تۆمار كردووە و هیچ كارتێكی سووری وەرنەگرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button