ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: دووجار ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنام ڕەتكردەوە

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەڕی باس لە ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا دەكات.

پێشتر چەند جارێك ناوی چاڤی بە بارسێلۆناوە بەسترابوویەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە.

چاڤی لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ووتی: گرێبەستەكەم بۆ دوو ساڵی دیكە لەگەل سەد نوێ كردووەتەوە ، من زۆر ئاسودەم ، من ئامادەم بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە گەورەكان بەڵام بە لەسەر خۆیی.

هەروەها ووتیشی: خێزانەكەم لە پێش خۆمەوەیە ، من فێر دەبم و هەڵە دەكەم من ئێستا لە یانەیەك و پڕۆژەیەكی زۆر جواندا بەشدارم ، ساڵێكی دیكە جامی جیهانی لە قەتەڕ دەكرێت ئەوە شتێكی جوانە.

ناوەڕاستكارەكەی پێشووی بلاوگرانا بەردەوام بوو ووتی: ئێستا بارسێلۆنا ڕاهێنەری خۆیان هەیە ئەویش كومانە پێوویستە ڕێزی بگرین ، من. هیچ پەلەم نیە بۆئەوە ، ئۆفەرم لە بارسێلۆناوە بۆ هاتووە بەڵام هێشتا كاتی خۆی نەهاتووە ، بەداخەوە دووجار ووتومە نەخێر بە بارسێلۆنا بە هۆكاری جیاواز.

بابەتی زیاتر

Back to top button