ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بەیڵ: گەڕانەوەی ئەنچیلۆتی داهاتووم یەكلاناكاتەوە

یاریگا-

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی ڕیاڵ مەدریدكە بە شێوەی خواستن یاری بۆ تۆتنهام دەكات بەخێرهاتنی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی كرد بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕیاڵ مەدرید.

لە لێدوانیدا گاریس بەیڵ بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ووتی: دەزانم كە كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرێكی نایابە ، لە ڕابردوودا كاتێكی نایابمان پێكەوە بەسەربرد ، دڵنیام ئەنچیلۆتی شتانێكی نایاب بەدەست دەهێنیت لە ڕیاڵ مەدرید.

هەروەها ووتیشی: زۆر بیرم لە داهاتووم نەكردووەتەوە ، ئێستا هەموو بیرێكم لە لای یۆرۆیە ، دوای كۆتایهاتنی بیر لە داهاتووم دەكەمەوە.

شایەنی باسە زێدان گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەلوەشاندەوە و كارلۆ ئەنچیلۆتی جێگای گرتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button