ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆنتی بۆ تۆتنهام هەرەسی هێنا

یاریگا-گفتوگۆکانی نێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی و تۆتنهام هۆتسپێرز لە کۆتا قۆناغدا شکستییان هێنا.

نوێترین پێشهاتەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد، بەمزووانە ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەبێتە راهێنەری تۆتنهام بەڵام گاردیان لە هەواڵیکدا رایگەیاند کۆنتی بڕوای بەوە نەبووە پڕۆژەکانی یانەکە دڵخۆشکەرن بۆ بردنەوەی ناسناو و نەیویستووە ئەرکێک بگرێتە دەست کە ئامانج لێی بەدەست هێنانی ناسناو نەبێت، بە تایبەت کە ئەو راهێنەرە لەبەر هەمان هۆکار ئینتەری جێهێشت.

تۆتنهام بەدوای راهێنەرێک دەگەڕێت پاش دوورخستنەوەی خۆزێ مۆرینهۆ لە نیوەی وەرزدا و رایان مەیسن بەشێوەیەکی کاتی یانەکەی بەڕێوەبرد تا کۆتایی وەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button