ئه‌مریکامۆندیال

میسی: یاریەكی نایابمان ئەنجامدا بەرامبەر چیلی

یاریگا- 

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر چیلی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەرجەنتین بە گۆڵێك لەگەڵ چیلی یەكسان بوو لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ، تاكە گۆڵەكەی ئەرجەنتین لەلایەن لیۆنێل میسیەوە تۆمار كرا.

لە لێدوانیدا دوای یاریەكە كاپتنەكەی تانگۆ ووتی: ماوەیەكی زۆر تێپەڕیوە بەسەر كۆتا یاریماندا لەگەڵ ئەرجەنتین ، ئەوەش ئاسان نیە.

هەروەها ووتیشی: لە زۆربەی كاتەكان زۆر باشتر بووین لە پاڵەپەستۆكردن و هێنانەوەی تۆپ ، یاریەكی باشمان كرد.

لە كۆتایشدا ووتی: یاریەكی تایبەت بوو بۆ ئێمە چونكە یەكەم یاری بوو دوای كۆچی ماڕادۆنا ،دیگۆ هەموو كاتێك لەگەڵ هەڵبژاردەكەمان بوو.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ ئەرجەنتین لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشوور دێت بۆ گەشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button