ئه‌وروپا

فەرمی: ئارنۆڵد ناتوانێت بەشداری یۆرۆی داهاتوو بكات لەگەل ئینگلتەرا

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی ترینت ئەلیكساندەر ئارنۆڵد بەرگریكاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری یۆرۆی داهاتوو بكات بەهۆی پێكانەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئارنۆڵد ناتوانێت بەشداری یۆرۆ بكات لەگەل ئینگلتەرا بەهۆی پێكانەوە.

ئارنۆڵد لە یاری پێشووی هەلبژاردەكەی بەرامبەر نەمسا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و بەهۆیەوە شەش هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button