ئه‌وروپائینگلتەرا

بەرواری یاری قەڵغانی خێرخوازی لە نێوان مانچێستەر سیتی و لیستەر سیتی دیاریكرا

ییاریگا- 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرواری یاری قەڵغانی خێرخوازی لە نێوان مانچێستەر سیتی و لیستەر سیتی دەستنیشانكرد.

مانچێستەر سیتی بە بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگی ئەم وەرزە و لیستەر سیتیش بە بردنەوەی جامی یەكێتی ئینگلتەرا یاری قەڵغانی خێرخوازی ئەنجام دەدەن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرواری 7-8-2021ی دەستنیشانكرد بۆ ئەنجامدانی یاری قەڵغانی خێرخوازی لە نێوان مانچێستەر سیتی و لیستەر سیتی لە یاریگای ویمبلی.

كۆتا جار مانچێستەر سیتی ئەو نازناوەی بەدەستهێنابێت لە ساڵی 2019 بووە دوای بردنەوەیان لە لیڤەرپول بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button