ئینگلتەرا

نیکڵاس بێندتنەر وازی لە یاریکردن هێنا

یاریگا-نیکڵاس بێندتنەر هێرشبەری پێشووی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی دانیمارک بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

نیکڵاس دوای تاقیکردنەوەی یانەکانی ئارسناڵ، بێرمینگهام، سەندەرلاند، یوڤێنتۆس، وۆڵڤسبۆرگ، نۆتینگهام فۆرێست، رۆزنبێرگ، کۆپنهاگن و تارنبی سەرەنجام لە تەمەنی ٣٣ ساڵی وازی لە یاریکردن هێنا، ئەمەی دواییان یانەیەکی پلە چواری دانیمارکی بوو.

زۆرینەی ناوبانگی ئەو یاریزانە لەوەوە هات کاتێک وتی من باشترین یاریزانی جیهانم، بەڵام هەرزوو خۆری ئەستێرەیی ئاوابوو پاش بەسەربردنی زۆربەی کاتەکان لە کاسینۆ و قومارخانەکان.

بێندتنەر لەگەڵ وازهێنانیدا بۆ ئەتلەتیک وتی “کەسایەتییەکی بەهێز نەبوو لە نزیکم کە رێنوێنیم بکات”.

بابەتی زیاتر

Back to top button