ئینگلتەرا

دیاری ئەگوێرۆ بۆ ستافی یانەکە دوای جێهێشتنی مان سیتی

Yariga App

یاریگا-سێرجیۆ ئەگوێرۆ بە خەڵاتی گەورەوە بۆ ستاف و کارمەندانی یانەکە، مانچێستەر سیتی جێهێشت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەتلەتیک، سەرجەم کارمەندانی ستافی تیمی یەکەمی مان سیتی کاتژمێرێکی گرانبەهای بەدیاری وەرگرتووە کە واژۆی ئەو یاریزانەی لەسەر هەڵکەندراوە.

جگە لەوەش ئۆتۆمبێلە رەنج رۆڤەرە گرانبەهاکەی بە تیروپشک بەخشیووە و بۆ کارمەندێکی بەشی درێسی یاریزانەکان دەرچووە.

ئەگوێرە پاش مێژووییەکی درێژ سەرەنجام مان سیتی جێهێشت پاش نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی و پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button