خوله‌کانی دیکە

یاسپەر لە لیستی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوورخرایەوە

یاریگا
یاسپەر سلیسن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی لە لیستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ یۆرۆی 2020 دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو گۆڵپارێزێکی دیکە بانگهێشتکرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا بڵاویکردەوە، بەهۆی تووشبوونی گۆڵپارێزی یەکەمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان بۆ یۆرۆی داهاتوو کە بریارە یازدەی ئەم مانگە دەست پێ بکرێت دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو مارکۆ بیزۆت بانگهێشت کراوە. فرانک دی بۆیەر راهێنەری هەڵبژاردەکە لەمبارەوە گووتی ” پێویستە تاوەکو سبەی لیستی کۆتایی رادەستی یوێفا بکەین و گۆڵپارێزەکەشمان بەهۆی تووشبوونی بە پەتاکە ناتوانێت لەگەڵمان بێت ”.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە کۆمەڵەی سێیەم لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی ئۆکراینا، نەمسا و مەکدۆنیای باکوور ململانێ دەکات و یەکەم یاریشی سێزدەی ئەم مانگە بەرامبەر ئۆکرانیا دەبێت.

Back to top button