ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: گرینوود لە لیستی یاریزانەكانی ئینگلتەرا دوورخرایەوە بەهۆی پێكانەوە

یاریگا-

ماسۆن گرینوودی ئینگلیزی و ناوەڕاستكاری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرایەوە.

هەژماری فەڕمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند مانچێستەر یونایتد كشانەوەی گرینوودی لە لیستی یاریزانەكانی ئینگلتەرا ڕاگەیاند بۆ یۆرۆی داهاتوو بەهۆی پێكانەوە.

شایەنی باسە گرینوود لەم وەرزەدا بەشداری لە 31 یاری كردووە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە پریمەرلیگ و توانیویەتی 7 گۆڵ تۆمار بكات و 2 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button