ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یانەیەکی ئیسپانی بیر لە گواستنەوەی دۆنارۆما دەکاتەوە

یاریگا
جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بریاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و ئەم هاوینەش یانەکەی جێدێڵێت و چەندین یانەش ئامادەی گواستنەوەن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی باس لەوە دەکات کارگێری یانەی بارسێلۆنا بە دەرفەتی دەزانن گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، چونکە ئەوان پێیانوایە لە ساڵانی داهاتوو دەتوانێت ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەیان، بەڵام ئو گۆڵپارێزە پێ ناچێت هەر لە سەرەتاوە وەکو یەدەگ مامەلەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە پێدەچێت بەم زووانە بەرێوەبەری کارەکانی دۆنارۆما سەردانی هەرێمی کەتەلۆنیا بکات بۆ یەکلایی کردنەوەی گواستنەوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button