ئیتاڵیا

یوڤێنتۆس داهاتووی مۆراتای یەکلاکردووەتەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس ماوەی خواستنەکەی ئەلڤارۆ مۆراتا درێژدەکاتەوە.

لەگەڵ گەڕانەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری، یۆڤی بڕیاریداوە ١٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە بدات بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید تاوەکو ناوبراو بۆ وەرزێکی دیکە بە خواستن بمێنێتەوە. هەروەها یۆڤی مافی کڕینەوەی یەکجارەکی ئەو یاریزانەی هەیە بەرامبەر بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ.

بیانکۆنێری داواکەیان گەیاندووەتە ئەتلەتی و پێدەچێت هیچ کێشەیەک لە ئارادانەبێت.

مۆراتا سەرەڕات چەند پێکانێک لەم وەرزەدا ٢٠ گۆڵی تۆمارکرد و ١٢ی دیکەی دروستکرد بۆ خانمە پیرەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button