ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

فەرمی: هێنری دووبارە گەڕایەوە بەلجیکا

یاریگا
تیەری هێنری، یاریدەرەی پێشووی رۆبیرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا دوای ماوەیەک دووبارە گەڕایەوە و لە پۆستەکەی دەست نیشانکرایەوە.

هەژماری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەلجیکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، دوای ماوەیەک دابڕان جارێکی دیکە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەکو یاریدەری راهێنەری هەڵبژاردەکەیان دەست نیشانکرایەوە و بریاریشە لە یۆرۆی داهاتوو کە دوای چەند رۆژێکی دیکە دەست پێ بکات، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ولاتەکەیان بکات.

هێنری پێشتر لە ساڵی 2016 وەکو یاریدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا دەست نیشانکرا، بەڵام لە ساڵی 2018 بەمەبەستی وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی مۆناکۆی وڵاتەکەی وازی لە پۆستەکەی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button