ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئەڵمانیەكان ژمارەیەكی نایابیان لە چامپیۆنسلیگ بەدەستهێنا

یاریگا-

قوتابخانە ئەڵمانیەكان ژمارەیەكی نایابیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد ، دوای بەدەستهێنانی چامپیۆنسلیگ لەلایەن تۆماس تۆخێلەوە.

چێڵسی بە سەركردایەتیكردنی تۆماس تۆخێل توانیان ببنە پالەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە مانچێستەر سیتی بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكان توانیویانە سێ نازناوی چامپیۆنسلیگ بەدەستبهێنن ، وەرزی 2019/2020 هانز فلیك سەركردایەتی بایرن میونشنی كرد بۆ بردنەوەی چامپیۆنسلیگ و وەرزی 2018/2019 یۆرگن كلۆپ سەركردایەتی لیڤەرپولی كرد بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

ئەوەش یەكەم جارە سێ ڕاهێنەری جیاواز لە ئەڵمانیا ببنە پالەوان و دووەم جارە ئەڵمانیەكان ئەو كارە ئەنجام بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button