یاریگا–
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی لەدایکبووی مانگی شوباتی ساڵی 1993ـیە، ئەو رۆژنامەنوسە بە تەمەنێکی کەمەوە هەرزوو بووە بە سەرچاوەی زۆربەی میدیاکانی جیهان و هەر کاتێک پێش ئەوەی هەواڵی و گواستنەوەکان لەلایەن یانەکانەوە بڵاوبکرێتەوە، ئەو بڵاوی دەکاتەوە.
فابریزیۆ چیرۆکی دەرکەوتنی وەکو رۆژنامەنوسێکی دەگێرێتەوە و دەڵێت ” سەرەتای تەمەنم لە ماڵپەرێکی ئیتاڵی کارم دەکرد کە ناوبانگێکی زۆری نەبوو، رۆژێک بریکارێکی ئیتاڵی لە یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی پێوە کردم، ئەو پێگوتم تۆ رۆژنامەنوسێکی گەنجی و دەتوانی یارمەتیم بدەیت و دەتوانی راپۆرتێک لەسەر دوو یاریزان بنوسیت؟ ئەو دوو یاریزانە دێلێفیۆ و ئیکاردی بوون. پەیوەندیەکانم لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو بریکارە دەستی پێکرد، ئەو کات ئیکاری لە لاماسیا پەیوەندی بە سامپدۆریا کرد و دواتریش چووە ریزەکانی ئینتەر میلان”.
رۆمانۆ دەڵێت ئەوەی بۆ من گرنگە، راستی و دروستی هەواڵەکانە و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بەردەوام پەیوەندیت لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکان هەبێت، خەڵک زۆر پەیوەندیم پێوە دەکەن و داوای زانیاریم لێدەکەن، من شەو و رۆژ تەنها پێنج کاتژمێر کاتی ئەوەم هەیە بخەوم، هەمیشە بە دوای ئەوهەواڵانەدا دەگەڕێم کە راستن و کەم خۆم سەرقاڵی ئەو هەواڵانە دەکەم کە گومانیان تێدایە ”.