ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

خلێفی گومانەکانی سەر رۆیشتنی ئێمباپێ زیاد دەکات

''مێسی، نێیمار و رامۆس یاریزانی گەورە بوون و سوپاسیان دەکەین''

یاریگا –

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان خۆی لە پرسیارێک لەبارەی کیلیان ئێمباپێ دەدزێتەوە.

خلێفی میوانی بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆی RMC – مۆنتی کاڕلۆ-ی فەرەنسی بوو، سەرنجی لەسەر چەندین بابەتی ئێستای یانە پاریسییەکە دانا.

سەرۆکە قەتەڕییەکە روونیکردەوە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کیلیان هەیە، بەڵام وەڵامی پرسیاری یانەی داهاتووی نەدایەوە

ئێمباپێ؟ لە سەرەتای وەرز رامانگەیاند، دەمانەوێت تیمێک بۆ داهاتوو دروست بکەین، تیمێک بێت، بۆ ماوەی شەش یان هەشت ساڵی داهاتوو یاری بکات. ئێستا خاوەنی لاوترین پێکهاتەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگین و لاوترین تیمی باشترینەکانی یانەکانی ئەوروپاین.

لە بەشێکی دیکەدا، خلێفی باسی چوونە دەرەوەی لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سیلڤای کرد

رۆیشتنی مێسی، نێیمار یان رامۆس بەشێکە لە پڕۆژەکە، ئەمانە هەمووی یاریزانی زۆر باشن و شانازی دەکەین، رۆژێک لە رۆژان یارییان بۆ ئێمە کردووە. بەڵام ئێستا بازنەیەکی نوێمان هەیە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە چەناڵی یوتیوبی خۆی لەبارەیگفتوگۆکانی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی گفتوگۆکانیان و لەسەر هەموو شتێک رێککەوتوون، ئێمباپێ هێندەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جود بێڵینگهام مووچە وەردەگرێت و شیرینی گرێبەستەکەشی لە 100 ملیۆن یۆرۆ زیاتر دەبێت، هەردوولا تەنیا ماوە لەسەر پاداشتی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر رێکبکەون، هێرشبەرە فەرەنسییەکە داوا دەکات، لە گرێبەستەکەی بەندێک هەبێت، ئەگەر باڵۆن دۆری بردەوە یانە ئیسپانییەکە پاداشتی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button