ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەهۆی یاریزانێکی بەرازیلی وۆڵڤز گاڵتە بە فابریزیۆ رۆمانۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی هەڵەیەک، یانەی وۆڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی گاڵتە بە رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ دەکات.

وۆڵڤەرهامپتن بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی پێدرۆ لیمای بەرازیلی راگەیاند، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە یانە ئینگلیزییەکە لە ڤیدیۆی راگەیاندنی گرێبەستی یاریزانەکە، گاڵتە بە فابریزیۆ رۆمانۆ دەکات.

فابریزیۆ لە مانگی رابردوو چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە چێڵسی لەگەڵ پێدرۆ لێمای بەرازیلی گەیشتووەتە رێککەوتن و یاریزانەکە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە دەکات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە 12ـی مانگی رابردوو بڵاویکردووەتەوە، هێر وی گو لیما بە بڕی 7 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 3.5 ملیۆن پاوەندی زیادکراو پەیوەندی بە چێڵسی دەکات و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە.

بەڵام هەواڵەکەی رۆمانۆ راست دەرنەچوو، یاریزانە بەرازیلییەکە پەیوەندی بە وۆڵڤز کرد، بۆیە وۆڵڤز لەکاتی ئاشکراکردنی گرێبەستی یاریزانەکە لە پارچە ڤیدیۆیەک گاڵتە بەو هەواڵەی رۆمانۆ دەکات کە لەسەر پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە چێڵسی بڵاویکردووەتەوە.

فابریزیۆ یەکێکە لە دیارترین رۆژمانەنووسەکانی بازاڕی گواستنەوە، بەهۆی هەواڵە باوەڕپێکراوەکانی متمانەی زۆرینەی هەوادارانی تۆپی پێی بەدەستهێناوە، بەڵام ماوەی ساڵێکە بەردەوام دەکەوێتە هەڵە و رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە.

رۆژامەنووسەکە بەوە تۆمەتبار دەکرێت، دوای پەیداکردنی ناوبانگ پیشەکەی بەتەواوی کردووە بە بازرگانی، لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵ داوی پارە لە یاریزانان و یانەکان دەکات، بەو هۆیە رێچکەی راستەقینەی خۆی لەدەستداوە و جار دوای جار متمانەی هاندەران لەدەستدەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button