ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

تۆتنهام دەیەوێت پۆچەتینهۆ بگەڕێنێتەوە!

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە هەوڵی قایلکردنی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ  یە بگەڕێتەوە یانەکە.

بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف، بەرپرسانی سپێرز لەگەڵ پۆچەتینهۆ قسەیان کردووە تاوەکو دووبارە بگەڕێتەوە تۆتنهام، ئەمە لە کاتێکدایە کەمتر لە شەش مانگە ناوبراو راهێنەری پاریس سان جێرمانە، بەڵام یانە فەڕەنسییەکە ئاسوودەنیە لەگەڵ ماوریسیۆ، ئەمەش وایکردووە جگە لە تۆتنهام دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئەو راهێنەرە بە ریاڵ مەدریدیشەوە سەرهەڵبدات. هۆکارێکی دیکەش بەگوتەی تەلەگراف ناکۆکی نێوان راهێنەرەکە و لیۆناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی پاریسە.

ساڵی ٢٠١٩، سپێرز راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە لە ئەرکەکەی دوورخستەوەو خۆزێ مۆرینهۆی لە جێگەی دەستنیشانکرد، لەم ساڵیشدا پۆچەتینهۆ ئەرکی پاریس سان جێرمانی پێ سپێردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button