ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئیمیری: راهێنانمان لەسەر لێدانی یەكلاكەرەوە نەكردبوو

یاریگا- 

ئۆنای ئیمیری ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵی هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپالیگ.

شەوی ڕابردوو هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ڤیاڕیال لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ ڕووبەڕووی یەك بوونەوە ، دوای ئەوەی كاتی ئاسایی و زیادكراو بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، یاریەكە گەشتە لێدانی یەكلاكەرەوە و دواتر ژێر دەریایە زەردەكان بە ئەنجامی 11-10 یاریەكەیان لە شەیتانە سورەكان بردەوە و نازناوەكەیان بەدەستهێنا ( ڤیدیۆی سەرجەم لێدانە یەكلاكەرەوەكان ).

لە دوای یاریەكە ئیمیری ووتی: لە كۆتا هەفتەدا 17 یاری مانچێستەر یونایتدم سەیر كردووە و شی كردووەتەوە ، ئەوە تەنها كار كردنە نەك شتێكی دیكە.

هەروەها ووتیشی: یاریزانەكانم بە درێژایی پاڵەوانیەتیەكە ئاستێكی نایابیان پێشكەش كرد ، هەروەها لە یاری كۆتاییش زانیان چۆن یاری بكەن ، ئەوان نایاب بوون.

سەبارەت بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان ووتی: ڕاهێنانمان لەسەر نەكردبوو ، ئەو كاتەی ڕاهێنەری ئەلمیریا بووم یاریزانێكم هەبوو پێی ووتم پێوویست ناكات ڕاهێنان لەسەر لێدانی یەكلاكەرەوە بكەیت ، ئەوە تەنها شتێكە پەیوەندی بە چانسەوە هەیە، لە كۆتاییدا چانس یاوەرمان بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button