ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: دۆنارۆما ئەیسی میلان جێدێڵێت

یاریگا-
جیانلویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی لاوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی فەرمی ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

پاولۆ ماڵدینی، بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی ئەیسی میلانی ئیاڵیا بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت راگەیاندووە، دۆنارۆما دوای کۆتایی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر یانەکەمان جێدێڵێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین “.

دۆنارۆما بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە تیپی یەکەمی ئەیسی میلان کرد و لەگەڵ ئەو یانەیەش بەشداری 251 یاری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button