ئیتاڵیا

هاندەرانی ئینتەر بۆ سەرۆک: شارەکە جێبهێڵە

یاریگا-هاندەرانی  ئینتەرمیلان دژی ستیڤن ژانگی سەرۆکی یانەکە کۆبوونەوە و چەند بانەرێکیشیان بە دیواری بارەگای سەرەکی ئینتەر هەڵواسیوە.

ئەم هەڵوێستە پاش ئەو هەواڵانە دێت کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی یانەکە جێدەهێڵێت بەهۆی  بڕیاری یانەکە بۆ فرۆشتنی چەند یاریزانێک و کەمکردنەوە موچەکان بە ٢٠٪ بەهۆی قەیرانی دارایی.

لەسەر یەکێک بانەرەکان نوسراوە “ژانگ بەرپرس بە یاخود شارەکەمان جێبهێڵە”.

یەکێکی دیکەش نوسراوە “دەستدان لە یاریزان و راهێنەر و ستاف جێگەی قبوڵکردن نیە”.

دواتر چەند ئەندامێکی هاندەران بینراون کە چوونەتە ژوورەوە و لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە کۆبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button