ئه‌وروپائیسپانیا

پێرێز گوێ بە هەڕەشەکانی یوێفا نادات

یاریگا
دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا رایگەیاند لێکۆلینەوەکانیان لەسەر هەرسێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس دەست پێکردووە، سەرۆکایەتی ریال مەدرید هیچ گرنگیەک بەم بابەتەی نەداوە و ئەوان دڵنیان یاسا بەرگریان لیدەکات.

ماڵپەری COPE بڵاویکردەوە کە کارگێری شایانەکان لەسەرووی هەمووانەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ئەو یانەیە هیچ گرنگیەک بە هەڕەشەکانی ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یوێفا نادات و ئەوان دڵنیان کە هیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە، بۆیە یاسا بەرگریان لێدەکات، هەر کاتێکیش بزانن مەترسیان لەسەرە، ئەو کات لە رێکەی دادگای وەرزشی جیهانی وەڵامی خۆیان دەبێت و بەرگری لە مافەکانیان دەکەن.

دوای راگەیاندنی پرۆژەی خولی سوپەری ئەوروپا لەلایەن 12 یانەی گەورەی ئەوروپی، کاردانەوەیەکی توندی بەدوای خۆیدا هێنا و هەر ئەمەش نۆ یانەی ناچار کرد واز لە پرۆژەکە بێنن و تاوەکو ئێستاش تەنها سێ یانە لەسەر پرۆژەکە ماون، بۆیە یوێفاش هەڕەشەی سزای توند لەم یانانە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button