یاریگا–
دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بریارە سبەی گەشتی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بکات.
ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردەوە کە بەرگریکارە نەمساییەکە بریارە سبەی گەشتی شاری مەدرید بکات، بە مەبەستی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ شایانەکان و چەند سەرچاوەیەکیش بڵاویان کردووەتەوە ئەو یاریزانە لە ماوەی چەند رۆژی رابردووش لە مەدرید و لە کامپی ڤالدێبێباس بینراوە.
ئالابا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن، ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و بریارە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات و تەنها بە موچەی مانگانە.