خوله‌کانی دیکە

یارییەکانی یۆرۆ بە ئامادەبوونی هاندەران دەکرێن

یاریگا
بریارە مانگی داهاتوو پاڵەوانیەتی یۆرۆی2020 دەست پێ بکرێن و چاوەڕێش دەکرێن لە بەشێک لە یاریگاکانی کە پاڵەوانتیەکەی تێدا بەڕێوەدەجێت، هاندەران بە تەواوەتی لە یاریگاکان ئامادەبن.

رۆژنامەی ستاندەردی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگلیزی رەزامەندی نیشانداوە مانگی داهاتوو هاندەرانی یۆرۆ دەتوانن لە یاریگای وێمبلی یەکێک لە 12 یاریگاکەی پاڵەوانتیەکە ئامادەبن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت زۆربەی یاریگاکانی دیکەش هەمان بریاریان لەسەر بدرێت و یۆرۆی داهاتوو بە ئامادەبوونی تەواوەتی هاندەران بەڕێوەبچێت.

یۆرۆی2020 بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە 12 شاری جیاوازی ئەوروپا دەکرێت و بریاریش بوو پاڵەوانتیەکە ساڵی رابردوو بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخرا و بریاریشە یازدەی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێت.

Back to top button