ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: هاندەران لە ئیسپانیا بۆ یاریگاکان دەگەڕێنەوە

یاریگا
دوای زیاتر لە ساڵێک دوورکەوتنەوەیان لە یاریگاکان بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی ئیسپانیا بڕیاریداوە مانگی داهاتوو هاندەران دەتوانن بگەڕێنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە دواجار حکومەتی وڵاتەکەیان دوای ئاسایی بونەوەی بارودۆخەکە، بریاریدا رێگە بە گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکان بدات و بەم شێوەیە بریارە چواری مانگی داهاتوو لە یارییە دۆستانەکەی نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە بریارە لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ لە مەدرید پایتەخت بکرێت، رێگە بە 22.590 هاندەر بدرێت لە نزیکەوە بینەری یارییەکە بن.

ئەم رێگە پێدانەی حکومەتی ئیسپانیا لە کاتێکدایە، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ماوەیەکە رێگەیان بە گەڕانەوەی هاندەران داوە، بەڵام تاوەکو کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی لالیگاش، هاندەران نەیانتوانی بگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button