ئه‌وروپائیسپانیا

لویس سوارێز باس لە جێهێشتنی بارسێلۆنا و كەسایەتی كومان دەكات

یاریگا-

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە كەسایەتی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

وەرزی ڕابردوو بارسێلۆنا لویس سوارێزی لە یانەكە دەركرد و یاریزانەكە پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد و نازناوی لالیگای لەگەڵ ڕۆخی بلانكۆس بەدەستهێنا.

لە لێدوانیدا بۆ ڕادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانی سوارێز ووتی: بردنەوەی لالیگا لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید سەختتر بوو وەك بردنەوەی لەگەل بارسێلۆنا ، لەبەر ئەوە زیاتر چێژبەخش بوو.

دواتر باس لە دەركردنی دەكات لە بارسێلۆنا و هێرشبەرەكەی پێشووی بلاوگرانا ووتی: سەرەتا بارتۆمیۆ هەموو شتێكی بە ڕۆژنامەنووسان ووتبوو لە جێگای ئەوەی پەیوەندی بە خۆمەوە بكات، بۆچی ڕاستەوخۆ پێی نەوتم كەمنیان ناوێت؟

هەروەها ووتیشی: هیچ كەسێك لە ئیدارەی بارسێلۆنا پەیوەندیان پێوە نەكردم كە پیرۆزباییم لێبكەن بە بۆنەی بردنەوەی لالیگاوە.

سەبارەت بە كومان ووتی: هەستم بە ئازار و ناڕەحەتی كرد كاتێك بارسێلۆنا پێی ووتم بە تەنها ڕاهێنان بكەم ، بەلام ئاشكرا بوو بۆم كە كومان هیچ كەسایەتیەكی نیە كاتێك پێی ووتم كێشەكەت لەگەل ئیدارەكە چارەسەر بكە ئەوا لە یەكەم یاری پشتت پێ دەبەستم.

لە وەڵامی پرسیاری مانەوەی لیۆنێل میسی ووتی: وەك هاوڕێیەك و هاندەرێكی هیوادارم لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

دەربارەی بە پەیوەندیكردنی ئەگوێرۆ بە بلاوگراناوە هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە ووتی: باسی گرنگی ئەگوێرۆ ناكەم وەك یاریزانێك ، بەلام بە تەواوی هاوڕام لە گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا.

لە وەڵامی پرسیاری باشترین ڕاهێنەر كە ڕاهێنەرایەتی كردبێت ووتی: لویس ئینریكی باشترین ڕاهێنەر بووە بە ڕای من ، كەسایەتی و پەیوەندی لەگەل یاریزانەكان تەواو نایاب بوو.

سەبارەت بە ڕۆشتنی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید ووتی: من ناڕۆم لێرە زۆر دڵخۆشم ئەستەمە ئێرە جێبهێڵم.

بابەتی زیاتر

Back to top button