ئیتاڵیا

رەنگە کۆنتی ئینتەر جێبهێڵێت

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی بەمزووانە لەگەڵ سەرۆکی ئینتەرمیلانۆ کۆ دەبێتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە یانەکە جێبهێڵێت.

سەرەڕای بردنەوەی خولی ئیتاڵی بۆ یانەکە، کۆنتی بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە بەهۆی کێشە داراییە قوڵەکانی نێرازوری.

وابڕیارە بەمزووانە ناوبراو لەگەڵ سەرۆک ژانگ کۆببێتەوە و بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی پاولۆ بۆرگیجیا کۆنتی بڕیاری خۆیداوە کە دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت.

ئینتەر لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجار دوای ١٠ ساڵ بووە براوەی خولی ئیتاڵی، ئەمەش بە جیاوازی ١٢ خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەری کە ئەیسی میلان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button