ئیتاڵیا

“بڕیاری دوورخستنەوەی پیرلۆ دراوە”

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس بڕیاریداوە ئەندریە پیرلۆ لە ئەرکەکەی دووربخاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، بیانکۆنێری بەمزووانە هەواڵێکی گرنگ رادەگەیەنێت لەسەر پیرلۆ، هەواڵەکەش دوورخستنەوەیەتی چونکە تەنها راگەیاندنی ماوە.

سەرچاوە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ماسیمیلیانۆ ئالێگری و زینەدین زیدان دوو کاندیدی سەرەکین بۆ جێگرتنەوەی راهێنەرە کەم ئەزموونەکە.

یۆڤی لەم وەرزەدا بە راهێنەرایەتی پیرلۆ لە کۆتا هەفتەدا و بە ئەستەم توانی خۆی بگەیەنێتە خولی پاڵەوانەکان بەڵام بوونە براوەی جامی ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button