ئه‌وروپائیتاڵیا

ناپۆلی شوێنگرەوەی گاتۆزۆی دەستنیشانكردووە

یاریگا-

ئۆریلیۆ دی لۆرێنتس سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند كە جینارۆ گاتۆزۆی ڕاهێنەری یانەكە دوای كۆتایهاتنی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.

ناپۆلی سەركەوتوو نەبوو بە گەشتنیان بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی شكستیهێنا لە بردنەوە لە هیلاس ڤێرۆنا و یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، بەوەش ناپۆلی گەشتە یۆرۆپالیگ.

ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت ئاشكرایكرد دی لۆرێنتس خەون بە گواستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری دەبینێت بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی لە وەرزی داهاتوودا.

شایەنی باسە لە ئیتاڵیا هەریەك لە یانەكانی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان و ئەتلانتا و یوڤێنتوس خۆیان گەیاندە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button