ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

هەفتەی داهاتوو زیدان واز لە ریال مەدرید دێنێت

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی کردووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە هەفتەی داهاتوو بەفەرمی واز لە پۆستەکەی دێنێت.

کەناڵی COPE ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە کە راهێنەری شایانەکان سورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و ئەم هەفتەیە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی ئەوەی پێ راگەیاندووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەفەرمی ئەو یانەیە جێبێڵێت و هەر ئەو هەفتەیەش شوێنگرەوەی دیاری دەکرێت.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە کارگێری ریال مەدرید لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری ئیتاڵی رێکەوتوون و لە دوای چوونی زیدان، ئەو راهێنەرە لە شوێنی دەست نیشان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button