ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما: هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین

یاریگا- 

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە لەدەستدانی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە و دووپاتیكردەوە بە بەهیێزی دەگەڕێنەوە وەرزی داهاتوو.

ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا و نازناوی یانزەهەمین بوو لە مێژووی ڕۆخی بلانكۆسدا.

كەریم بێنزیما لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: ” هەتا كۆتایی جەنگاین ، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەین كە لە سەركەووتنەكان و شكستەكاندا پاڵپشتیان كردین ، وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبین لە هەوڵدان و  هیچ كات خۆمان بەدەستەوە نادەین ، سوپاس بۆ خوا ”. 

شایەنی باسە بە تۆماركردنی 23 گۆڵ كەریم بێنزیما لە ڕیزبەندی دووەمی گۆڵكارانی لالیگا دێت و لیۆنێل میسیش پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەی گرت بو تۆماركردنی 30 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button