ئیسپانیا

سوارێز باسی هۆکاری گریانەکەی دەکات

یاریگا-ئێوارەی ئەمڕۆ لویس سوارێز سەرکردایەتی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی کرد بۆ ١١هەمین ناسناوی لالیگا لە مێژووی یانەکەدا.

پاش فیکەی کۆتایی، سوارێز بە گرییانێکی قوڵەوە لەنێو یاریگادا بینرا کاتێک بە مۆباییلەکەی قسەی لەگەڵ خێزانەکەی دەکرد. گۆڵکارە مێژووییە ئۆرۆگواییەکە دواتر سەبارەت بە هۆکاری گرییانەکەی وتی “منیان نەدەویست و بەڕێکرام بەڵام ئەتڵەتیکۆ منی لە خۆی گرت و بۆ ئەوەش بۆ هەمیشە سوپاس گوزاریانم، ئەوان نیشانیان دام کە هێشتا لە توانامدا هەیە لەم ئاستەدا یاری بکەم”.

لویزیتۆ، وەرزی رابردوو بە بیانووی دابەزینی ئاست و هەڵکشانی تەمەن لە بارسێلۆنا دوورخرایەوە بەڵام لەم وەرزەدا ٢١ گۆڵی بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد لە نێویاندا دوو گۆڵ لە کۆتا دوو یاریدا کە بووە هۆی بەدەستهێنانی ناسناوەکە لەلایەن ئەتلەتییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button