ئه‌مریکائه‌وروپا

یاریزانێكی یوڤێنتوس بە خواستن پەیوەندی بە یانەیەكی بەڕازیلیەوە كرد

یاریگا- 

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ڕایگەیاند یەكێك لە یاریزانەكانی پەیوەندی بە یانەی گریمۆی بەڕازیلیەوە كرد.

یوڤێنتوس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ” دۆگلاس كۆستا پەیوەندی بە گریمۆی بەڕازیلیەوە كرد بە شێوەی خواستن و تا هاوینی 2022 ”.

كۆستا وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن دەكرد و بە جۆرێك بەشداری لە 20 یاریدا كرد لەگەڵ یانە باڤاریەكە.

شایەنی باسە ساڵی 2017 كۆستا بە شێوەی خواستن یاری بۆ یوڤێنتوس كرد كاتێك یاریزانی بایرن میونشن بوو ، دواتر خانمە پیرەكە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكەی گواستوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button