ئه‌وروپا

بێنزیما خەڵاتێكی تاكە كەسی بەدەستهێنا

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتێكی نوێی تاكە كەسی بەدەستهێنا.

بێنزیما لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكردووە و توانیویەتی لە كێبڕكێی لالیگادا 22 گۆڵ تۆمار بكات.

هێرشبەرە فەڕەنسیەكە خەڵاتی ” ئۆنز دۆر”ی فەڕەنسی بەدەستهێنا ، وەك باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ئەم وەرزە و بڕی %47.3ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

كەریم بێنزیما و خەڵاتی ئۆنز دۆر

بێنزیما پێش هەریەك لە لیۆنێل میسی خاوەنی پلەی دووەم و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی خاوەنی پلەی سێیەم كەوت.

* خەڵاتی ئۆنز دۆر خەڵاتێكە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری ئۆنز مۆندیالی فەڕەنسیەوە دەدرێت لە ساڵی 1967ەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button