ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار

یاریگا- 

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار بڵاوكردەوە.

سبەینێ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا دەبێتە میوانی ئیبار لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی لالیگای ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بۆ ئەو یاریە لە تواناكانی لیۆنێل میسی و تێر شتیگن و پیدری لینگلێت بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

دیست ، پیكێ ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ، ترینكاو ، ئەلبا ، ماتیۆس ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، ئیناكی پینا ، ئیلایكس مۆریبا ، مینگوێزا ، كۆنراد ، تیناس.

شایەنی باسە بارسێلۆنا تەواو لە بردنەوەی نازناوەكە بێ هیوا بووە و لە ڕیزبەندی سێیەم لالیگا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button