ئهوروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ
گواردیۆلا: هیچ جێگایەك نیە بۆ هەست و سۆز لە دانانی پێكهاتەی یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ
یاریگا-
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند نابێت بە هەست و سۆز پێكهاتەی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دابنرێت.
ڕۆژی 29ی ئایار لە یاریگای دراگاو هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ئەگوێرۆ بەشداری یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ دەكات؟ گواردیۆلا ووتی: لە ئێستادا ئەو پێكانی هەیە بۆ ئەو یاریەش نابێت هەست و سۆز بەسەرماندا زاڵ بێت بۆ دانانی پێكهاتە تەنانەت بۆ ئەگوێرۆش كە خاوەنی مێژووییەكی دوور و درێژ و نایابە.
شایەنی باسە پێشتر سیتیزن ڕایگەیاند كون ئەگوێرۆ لە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و یانەی بارسێلۆناش لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە بۆ كامپ نۆو.