ئەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوەفەرەنسا

مارسیال کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا

ئانتۆنی مارسیال، هێرشبەری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەڕا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە و کۆتایی بە هەموو دەنگۆکانیش دێنێت.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی مانچێستەر یونایتد ئاشکرایان کردووە هێرشبەری فڕەنسی ئەم یانەیە لە بریاری جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی پاشگەز بۆتەوە و بەم زووانە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2024 نوێدەکاتەوە. مارسیال کە لە ساڵی 2015ـەوە لە ریزەکانی مۆناکۆی ولاتەکەیەوە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کردووە، لە کاتی راهێنەرایەتی خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی چەندینجار بە هۆی کێشەی لەگەڵ ئەم راهێنەرە داوای جێهێشتنی یانەکەی کردووە، بەڵام دوای دەرکردنی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە، یاریزانە فڕەنسیەکەش بریاریداوە کە لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە.

مارسیالی 23 ساڵان لە ساڵی 2015ـەوە لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد یاری دەکات و لەگەڵ ئەم یانەیە بەشداری 161 یاریکردووە و 46 گۆڵی تۆمار کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close