ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا گرنگی بە ڕاهێنەرێكی پریمەرلیگ دەدات بۆ شوێنگرتنەوەی كومان

Captain Korek

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كەوا خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرنگی بە ڕاهێنەرێكی پریمەرلیگ دەدات بۆ شوێنگرتنەوەی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەی.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لە ڕۆشتنی كومان دەكەن لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی بارسێلۆنا دوای ئەوەی شكستیهێنا لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی لاپۆرتا زۆر سەرسامە بە یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول و دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ بارسا.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە پەیوەندیكردنی كلۆپ بە بلاوگراناوە ئاسانتر دەبێت لە ئەگەری سەرنەكەوتنی لیڤەرپول بۆ چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

لیڤەرپول پێوویستی بە دوو بردنەوەیە لە كۆتا دوو هەفتەی پریمەرلیگ بۆ گەشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button