ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی هۆكاری ئامادەبوونی لە بارسێلۆنا ئاشكرا كرد

یاریگا- 

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەڕی دوای گەشتنی بە بارسێلۆنا ڕۆژی ڕابردوو چەندین پرسیاری سەبارەت بە داهاتووی درووستكرد.

ناوی چاڤی بە بارسێلۆناوە بەستراوەتەوە لە جێگای ڕونالد كومان دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی لالیگای ئەم وەرزە.

دوای گەشتنی بە بارسێلۆنا لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ چاڤی ووتی: هیچ نازانم ، من هاتووم بۆ بەسەربردنی پشووەكەم.

كەسە نزیكەكانی چاڤی ڕەتیانكردەوە هیچ گفتوگۆیەك هەبێت لە نێوانیاندا بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگرانا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button