کوردستان

خولی کوردستان سیروانی نوێ سەروی ڕیزبەندی لێ وەرگیرا و زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد.

یاریگا- 

لە بەردەوامی یاریەکانی خولی نایابی کوردستان لە قۆناغی کۆتایی و گەڕی شەشەمیدا، یانەی سیروانی نوێ بوە میوانی یانەی برایەتی و یاریەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی میواندار دۆڕا، بەمەش سیروانی نوێ پێشەنگی خولەکەی چۆڵکرد بۆ یانەی شێروانە و بە 10 خاڵ چوە ڕیزبەندی سێیەم و برایەتیش بە 11 خاڵ هاتە پلەی دووەم بە جیاوازی گۆڵ لە گەڵ شێروانە…

لە پیرمام یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوای ئەوەی بە گۆڵێک لە دواوەبو هەرلە گێمی یەکەمیش دوویاریزانی بەکارتی سورکرایەوە دەرەوە توانیان گۆڵی بەرامبەر لە یانەی شێروانە تۆماربکەن و یاریەکەشیان بە یەکسان بون کۆتایی هات.
پێشمەرگە خاوەن شەش خاڵە و لەڕیزبەندی پێنجەمدایە، شێروانەش بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ برایەتی چوە سەرووی ڕیزبەندی خولەکە.

هەرچی یانەی زاخۆیە لە نێو جەرگەی شاری هەولێر توانی بە دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی هەندرێنی خاوەن ڕیزبەندی سێیەم بباتەوە، زاخۆ دوای شەش گەڕ یەکەم سەرکەوتنی لە خولەکە تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button