ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مۆلەر بۆ لیڤاندۆڤسكی: ئەوە شێتانەیە

یاریگا- 

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات ستایشی ئاستی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یانەكەی كرد.

ڕۆژی ڕابردوو بایرن میونشن بوو بە میوانی فرایبۆرگ و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی بۆندسلیگای ئەڵمانیا ، گۆڵەكانی بایرن لەلایەن لیڤاندۆڤسكی و سانیەوە تۆمار كران.

گۆڵەكەی لیڤاندۆڤسكی گۆڵی ژمارە 40ی یاریزانەكە بوو لەم وەرزەی خولەكەدا و بەوەش ژمارەكەی گێرد مۆلەری یەكسان كردەوە.

سەبارەت بەوە مۆلەر لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی ئەڵمانیا ووتی: بە بێ ئەفسانەیەكی وەك گێرد مۆلەر یانەكە ئێستا لە شوێنێكی وا نەدەبوو ،ئەم یانەیە لەسەر دەستی ئەو یاریزانانە دامەزراوە ، ئەمڕۆش لیڤاندۆڤسكی خۆی خستە ڕیزی ئەو ئەفسانانەوە شایستەی ئەوەیە كڵاوەكەت بەرزبكەیتەوە بۆی.

هەروەها ووتیشی: لیڤاندۆڤسكی دەستكەوتێكی نایابی بەدەستهێناوە ، ڕاستە ئەو ڕاهاتووە لەوەی هاتریك و زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات ، بەڵام پێشتر هیچ كات 40 گۆڵی تۆمار نەكردووە ، ئەوە شێتانەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button