ئه‌وروپائیسپانیا

داهاتووی زێدان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەكلابوویەوە

یاریگا- 

زۆربەی سەرچاوەكان باس لە داهاتووی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكەن لەگەل ڕیاڵ مەدرید.

ڕادیۆی ئۆندا سیرۆ ئاشكرایكرد كە زەیدان پێش یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا بە یاریزانەكانی ڕاگەیاندووە كە دوای كۆتایهاتنی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد زێدان نایەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت ، چاوەڕوان دەكرێت یاری گەڕی كۆتایی لالیگا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ كۆتا یاری زێدان بێت وەك ڕاهێنەری مێرینگی.

هەروەها پێگەی گۆڵی جیهانی دووپاتیكردەوە كە بە ڕێژەی %100 زێدان لە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button