ئه‌وروپائیتاڵیا

لوكاكۆ ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد

یاریگا- 

ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ژمارەیەكی نایابی لەگەل یانەكەی تۆمار كرد.

یانەی یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی پاڵەوانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی كرد و یاریەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37ی خولی ئیتاڵیا.

لوكاكۆ توانی گۆڵی یەكەمی ئینتەر میلان تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی سێریا ئەی بۆ 23 گۆڵ بەرز بكاتەوە.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لوكاكۆ چوارەم یاریزانی مێژووی ئینتەر میلانە بتوانێت دوو وەرزی یەك لە دوای یەك 23 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button